پایگاه اطلاع رسانی وااسلاماه

 

باید یقین کامل داشته باشی که با قرآن زنده ای و بدون قرآن مرده

با قرآن بینایی و بدون قرآن نابینا

با قرآن هدایت یافته ای و بدون قرآن گمراه

با قرآن دانشمندی و بدون قرآن نادان

اول الله، آخر الله ، ظاهر الله، باطن الله، فقط الله

بهترین یاد خدا ورد (لااله الا الله) است

کاربران گرامی؛ سوالات شرعی شما از روز پنجشنبه بررسی خواهند شد ان شاءالله، سوالات بسیار زیادی دریافت شده، تکراری ها حذف خواهند شد ×
آمار کلی سایت
  • کل مطالب 2335
  • کل نظرات 9754
  • کل اعضا 1707
  • جدیدترین عضو MEHDI7
خبرنامه
aveen
| بازدیدها: 35596

گەنج وەکو گۆلى باخجەى ژیانە، مادەى بەرهەم هاتو و بەرهەم هێنەرە، گەنجى کاتێکە کە لەدەستمان چوو ئەوجا ئاواتى گەڕانەوەى دەخوازین، هەر وەکو شاعیر دەڵێت:
خۆزگا لاوێتى هاتبایەتە پێش چاووم
پێم ووتبــا پیرى چى بەســـەرا هێناوم

بەڵام تازە تەنها هەناسەى ساردى بۆ هەڵدەکێشرێت ! جا چاکتر وایە گەنجان ئەم تەمەنە پر بایەخە لەکیس خۆمان نەدەین، چونکە خواى پەروەردگار پرسیارى ئەو تەمەنەمان لێدەکات کە لەچی دا بەسەرمان بردووە ؟ هیچ کەس لە نێوانى ئێمە و پەروەردگاردا نیە لەو کاتەدا.
هەر کۆمەڵگایەک پێشکەوتبێت و وەستابێتە سەر پێى خۆى یان دواکەوتوو و پەک کەوتوو و داتەپیوو بووبێت، مەبەستم ماددەى خەڵکەکەى نیە بەڵکو هەیکەلى کۆمەڵگاکە ئیللا گەنج هۆکار و سەرمایەى بووە، ڕوونتر بڵێین هەموو شکۆ و دەسەلات و سەروەرى و کلتور و ئەدەب و ئەخلاقى کۆمەڵگەى مرۆڤایەتى هەیە چ بە چاک یان خراب بە سیفاتەکانى گەنجى ئەو کۆمەڵگەیە دەپێورێت نەک چینەکانى تر، چون هەر کۆمەڵگەیەک ژێردەستە کرابێت یان دواخرابێت وە یان کاولکرابێت و قات و قر و کوشت و بیریش کرابێت دواجار هەر گەنجەکان پەرەیان پێى داوەتەوە بە نەوەى تازە پێگەیاندن و هەوڵى خۆیان و لەپێش هەموو ئەمانەشەوە یارمەتى خودا.
ئەم سەرزەمینەى خۆشمان کە کۆمەڵگەیەکى موسڵمانى لەسەر ژیاوە و دەژى وەکو هەر کۆمەڵگەیەکى تر خاوەنى کۆمەڵێک قیەم و ئەخلاق و ئەدەبە کە لە لاى خەڵکى بێگانەى بە ویژدانەوە بە شەرم و ئابڕو و رێز و سۆز و جەربەزەیى و مەردایەتى وەسف دەکرێت، جا ئێمەى فێرخوازانى ئەمرۆ خاوەنى وڵاتین سبەى باوک و دایکى نەوەى دواڕۆژین، پێویستە بزانین ئەرکى ئەمڕۆى ئێمە تێگەیشتنێکى تەواوە لە بیروباوەرى ئیسلامەکەمان و وردبوونەوە لێى و کارپێکردنى ئاینە تەواوەکەمانە وە پێگەیاندنى خۆمان و نەوەى دواى خۆمان لەسەرى و ئەدەب و هەڵسوکەوتى جوان و چاک واتاى هەبوون و نەبوونى ئێمەیە، پێشکەوتن لە بوارە دونیاییەکانیش هەر لەسەر شانى ئێمەیە، بۆچى ئێمەى تەلەبەى زانکۆ یان پەیمانگا ؟! چونکە مرۆڤ لەم ئاستەدا گەشتۆتە تەمەنى ژیرى و ئەتوانىَ چاک و خراب، پاک و پیس لەیەک جیابکاتەوە، ئاگاشمان لێبێت هەمیشە گلەییەکان نەخەینە سەر حکومەت ـ سەربارى ئەوەى کە گەورەترین فاکتەریشە بۆ بونیات نان ـ چونکە هەر بە ڕۆشتنى کات گەنجى ئەمرۆ دەبێتە کاربەدەستى سبەى حکومەت، جا پێوستە لەسەرمان هەستێکى تەواو بکەین بەوەى ئێمە موسڵمانین وە ئەوەیە ناسنامەى ئێمە چونکە مێژوویەکى دێرینمان بەو ناونیشانەوە هەیە، وە هەستێک وامان لێ بکات لە بنەواى دینەکەمان و ئەو بنچینە گرنگانەشى تێبگەین کە سەرفرازى دین و دونیاو پاشە ڕۆژمانى پێ بەدەست بێنین، کە ئەویش باوەربوونە بەو پەیامەى پێغەمبەرى خوا کە سەرەتاکەى یەکتاپەرستیە، ئەو بیروباوەرە بەرزە کە هەموو کردوەکانى بەندە پەیوەست دەکات بە خواى پەروەردگارەوە، هەموو ویست و داوایەکى دونیا و ئاخیرەتى هەر لە خودا دەکات، پێویستە هەریەکەمان خۆمان پتەوکەین لەسەر ئەم ڕاستەیە و بزانین کەمترین گومان لەسەر دینەکەمان دەبێتە هۆى ڕوخان و هەڵکێشانى بیناى ئیسلام لە دڵەکانماندا، گرنگە کارى ورد بکەین بۆ پاراستنى بیروباوەرمان و بوەستین لەبەردەم هەر جۆرە فکرەیەکى خورافى و بێ خوایى و ماددیەت و دونیاگەرایى، دواى ئەمانەش خۆ ڕازاندنەوە بە هەموو ئەخلاقێکى جوان هەر بە جل و بەرگ و وتە و هەڵسوکەوتمانەوە چونکە ئەمانە پێوەرى هەڵسەنگاندنى من و تۆیە، وە داواکارم لە پەروەردگار بمانگێڕێتەوە سەر ڕاستە شەقامەکەى ئیسلام… ئامین.
……………………………………….
نووسه ر:به هه شت
سه رچاوه:سایتی به هه شت

 

| ۲۵ دی ۱۳۹۱

یک دیدگاه بگذارید

جستجو
آخرین مطالب
پیوندهای محبوب
آمار سایت
  • کاربران آنلاین 14نفر
  • بازدید امروز 35704
  • بازدید دیروز 112414
  • بازید کل 107634327

این سایت در ستاد ساماندهی پایگاه های اینترنتی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی به ثبت رسیده است.

کلیه حقوق برای پایگاه اطلاع رسانی وااسلاماه محفوظ میباشد.

استفاده از محتوای وااسلاماه با ذکر منبع و آدرس سایت بلامانع است. | تگ ها

Powered By Vaislamah.com - Copyright © 2010-2015 Vaislamah.com