پایگاه اطلاع رسانی وااسلاماه

 

باید یقین کامل داشته باشی که با قرآن زنده ای و بدون قرآن مرده

با قرآن بینایی و بدون قرآن نابینا

با قرآن هدایت یافته ای و بدون قرآن گمراه

با قرآن دانشمندی و بدون قرآن نادان

اول الله، آخر الله ، ظاهر الله، باطن الله، فقط الله

بهترین یاد خدا ورد (لااله الا الله) است

کاربران گرامی؛ سوالات شرعی شما از روز پنجشنبه بررسی خواهند شد ان شاءالله، سوالات بسیار زیادی دریافت شده، تکراری ها حذف خواهند شد ×
آمار کلی سایت
  • کل مطالب 2335
  • کل نظرات 9760
  • کل اعضا 1708
  • جدیدترین عضو Shahram
خبرنامه
aveen
| بازدیدها: 982

الحمدُ لِلهِ ربِّ العالمین والصلاهُ والسلامُ على رسولِ اللهِ الصادق الأمـیـن المبعوثِ رَحــمـهً لِلعالـمیـن، أمــا بــعــد:
خوێنەری بەڕێز: ئەم ژیانەی کە من و تۆی تێدا دەژین، بریتی نیە لە ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوە بەشێوەیەک کە پێوەی پەیوەست ببین و پشتی پێ ببەستین و دڵی پێ خۆش بکەین، بەڵکو ئەم ژیانە تەنها قۆناغێکە لەو قۆناغانەی کە هەموو مرۆڤێکی پێدا تێپەڕدەبێت – بە من وتۆشەوە- ئەو قۆناغانەش بریتین لە:
أ- عەدەم (واتە قۆناغی نەبوون بۆنموونە ئێمە لەپێش سەد ساڵەوە نەبوو بووین وخوای گەورە ئێمەی هێناوە سەر ئەم زەمین وژیانە وئێستاش چەندینی تر لەو قۆناغەدان کە بەردەوام دێنە ژیانەوە).
ب- ژیانی دونیا (ئەم ژیانەیە کە ئێستا ئێمەی تێدا دەژین و بۆ خواپەرستی هاتووینەتە ناوی).
ج- ژیانی بەرزەخ (واتە ژیانی ناوگۆڕ کەلەپاش کۆتایی هاتنی ئەم ژیانی دونیایە ڕاستەوخۆ دەست پێدەکات و ئێستا چەندین کەس لەو ژیانەدان).
د- ژیانی نەبڕاوەی بەهەشت یان دۆزەخ.
بەڕێزان ئەوەی شایەنی باسە لێرەدا ئومێدەوارم لە پەیامەکەم تێگەیشتبن ئەوەیە کە بزانین ئێمە ئێستا لە چ قۆناغێکی ژیانداین و چ قۆناغێکمان بڕیوەو چەند قۆناغیشمان ماوە بۆ ئەوەی بگەینە ژیانی تەواوەتی کە بۆی دروستکراوین کە بریتیە لە ژیانی ئەو دونیاو چێژوەرگرتن لە خۆشی ونازو نیعمەتەکانی إن شاء الله، وە ئەو خاڵەی کە دەمەوێت لەسەر پیتی دانێم لێرەدا ئەوەیە کە با من وتۆش بەم ژیانی کاتی دونیایە هەڵنەخەڵەتێین و فریونەخۆین و دواڕۆژمان لەبیرنەباتەوە ئەمە لەکاتێکدا ئێمە هەربەسروشت بەرەو مردن ودواڕۆژ دەڕۆین کە دەبوو ڕوومان لێی بێت (چونکە مرۆڤ بەرەو هەر جێگایەک بڕوات ڕووی تێ دەکات) کەچی بەوشێوەیە نیەو پشتمان لێی کردووە و لەسروشتی خۆمان هەڵگەڕاوینەتەوەو خۆشی وحەزو ئارەزووەکانی دونیا فریوی داوین وچاوبەستی کردووین بەشێوەیەک مەگەر هەر ڕۆژی قیامەت، قیامەت بێتەوە بیرمان.
بەداخەوە لێرەو لەوێ‌ دەبینی کە ئەم گیرۆدەی ئارەزووی جنسی بووەو لەزانکۆو پەیمانگاو خوێندنگاکاندا هەموو دونیای لێ بووەتە شەهوەت، ئەو گیرۆدەی پارەوماددە بووەو ژیانی لێ بووەتە پارەوسامان وتەماح هتد…. ئەمەش بەدڵنیاییەوە یان لەبەر ئەوەیە کە ئیمانمان لاوازەو زۆر پەیوەست نین بە دینەکەی خۆمانەوە بۆ ئەوەی یادی مردن و قەبرو قیامەت بکەینەوە وکاری چاکە بکەین یاخود دونیامان لابووەتە لانکەی هەمیشەیی و پاڵمان لێ داوەتەوە وەکو بڵێی نامرین و وێنەی ڕاستەقینەی ژیانی دونیامان لا وون بووەو یان هەرنایزانین و خۆمانی لێ‌ تێ‌ ناگەیەنین بۆ ئەوەی ئالوودەی نەبین، خۆزگا دەرفەت هەبووایە چەند نموونەیەکتان بۆ باس بکەم لە قورئانە شیرینەکەی خوای گەورەدا کە چۆن باسی دونیامان بۆ دەکات ئەوجا باشتر دەتانزانی حەقیقەتی ئەم ژیانە چۆنەو لەپێناوی چیدا ئێمە لێرەین، خوازیارم ئێستا ڕوون بووبێتەوە لاتان مەبەست لە هەڵبژاردنی ئەم بابەتە بۆچی بووە.
پیاوچاکان فەرموویانە چێژو خۆشیەکانی ئەم دونیایە لەدڵدا وەکو تام وچێژی خواردن وایە لە گەدەدا، بۆیە لەکاتی مردندا مرۆڤ هەست بەپەشیمانی وناڕەحەتی دەکات بۆ ئەو هەموو خۆشی نازو نیعمەتە حەرامەی کە کە لەزەتی لێ وەرگرتبوو لە دونیادا وەکو چۆن خواردنێکی خۆش دوای هەرس بوونی لە گەدەدا دەبێتە چی وبۆ کوێ‌ دەڕوات؟ بۆیە خواردن هەتا چەورترو بەلەزەتتر و خۆشتربێت ئەوا پاشەڕۆکەشی قیزەونترو بۆگەنترە، بەو شێوەیە هەتا شەهوەت لە ناخ ودەرووندا بەهێزترو خۆشتربێت ئەوا ناڕەحەتی وپەشیمانیەکەی سەرەمەرگی ناخۆشترو سەختتر دەبێت.
هەندێ لەپێشینان وتوویەتی بە هاوەڵەکەی: وەرن با پێکەوە بڕۆین دونیاتان پیشان بدەم، بردوونی بۆ سەر زبڵکوان (سڕکەوان) و پێی وتوون: تەماشای بەروبووم ومریشکە برژاو و هەنگوین و خواردنە خۆشەکانی مرۆڤ بکەن !!!!
ئازیزان…. ئەو چارەنووسەی بۆی دەڕۆین هەموومان هاوبەشین تێیدا و بۆ یەک داهاتوویش بەڕێوەین و هەموویشمان دەبێت بەم ژیانی دونیایەدا تێپەڕببین، بەڵام ئەوەی جیامان دەکاتەوە تەنها کردەوەکانمانن، [فَرِیقٌ فِی الْجَنَّهِ وَفَرِیقٌ فِی السَّعِیرِ] (الشوری:۷) واتە دەستەو تاقمێک لەبەهەشتن ودەستەو تاقمێکی تر لە دۆزەخ.
دەبا پێکەوە بیرێک بکەینەوەو ئەم ساتەوەختەی کە ئەم دێڕانە دەخوێنیتەوە ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە تەمەنتدا و ناوبانگ و پارەو پۆست وبڕوانامە و زانکۆ وپەیمانگا و دۆستی خراپ سوودێکمان پێ ناگەیەنن، تەماشایەکی گۆڕستانەکان بکەن ئەوجا باشتر ولەنزیکەوە بۆمان دەردەکەوێت کە پڕن لەکەسانێک کە پێیان وابوو ژیان بەبێ ئەوان ناڕوات !!!
……………………………………..
نووسه ر: پشتیوان حەسەن کەرەم
سه رچاوه:سایتی به هه شت

| ۲۳ مرداد ۱۳۹۱
یک پاسخ به “وێنــەی ڕاستەقینەی دونــــــیـــا”

  1. احمد says:

    وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( خیر العمل أن تفارق الدنیا و لسانک رطب من ذکر الله ) سلسله الاحادیث الصحیحه ۱۸۳۶ واتە : ( چاک ترین کردەوە ئەوەیە کە لە دونیا جیا بیتەوەو زمانت تەڕ بێ بەزیکری خوا ) .

    وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( ما عمل آدمی عملا أنجى له من عذاب الله من ذکر الله ) صحیح الجامع ۵۶۴۴ واتە : ( مرۆڤ کردەوەیەک ناکا کە زیاتر ڕزگاری بکا لە سزای خوا لە زیکری خوا).

    وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( ألا أنبئکم بخیر أعمالکم وأزکاها عند ملیککم وأرفعها فی درجاتکم وخیر من إنفاق الذهب والورق وخیر لکم من أن تلقوا عدوکم فتضربوا أعناقهم ویضربوا أعناقکم قالوا بلى قال ذکر الله ) صحیح الترغیب والترهیب ۱۴۹۳ واتە : ( ئایا هەواڵتان بدەمێ بە چاکترینی کردەوەکانتان وە پاکترینی لای مەلیکتان وە بەرزترینی لە پلەکانتان وە چاکتر بێ بۆتان لە بەخشینی زێڕو زیو وە چاکتر بێ بۆتان لەوەی بگەنە دوژمنەکانتان و لە ملیان بدەن و لە ملتان بدەن ؟ وتیان بەڵێ فەرمووی : زیکری خوا ) .

    وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( لا یقعد قوم مجلسا یذکرون الله عز وجل الا حفتهم الملائکه ، وغشیتهم الرحمه ، ونزلت علیهم السکینه ، وذکرهم الله فیمن عنده ) رواه مسلم واتە : ( قەومێک دانانیشن زیکری خوای عز وجل بکەن ئیللا فریشتەکان دەوریان ئەدەن ، وە ڕەحمەت دایان ئەپۆشێ ، وە دڵ نەوایی و ئارامی دا ئەبەزێتە سەریان ، وە خوا باسیان ئەکا لای ئەوانەی لە لای خوای بەرزن ).

    سه رچاوه:مالپه رى سه له فى کورد

یک دیدگاه بگذارید

جستجو
آخرین مطالب
پیوندهای محبوب
آمار سایت
  • کاربران آنلاین 12نفر
  • بازدید امروز 27951
  • بازدید دیروز 18366
  • بازید کل 107708951

این سایت در ستاد ساماندهی پایگاه های اینترنتی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی به ثبت رسیده است.

کلیه حقوق برای پایگاه اطلاع رسانی وااسلاماه محفوظ میباشد.

استفاده از محتوای وااسلاماه با ذکر منبع و آدرس سایت بلامانع است. | تگ ها

Powered By Vaislamah.com - Copyright © 2010-2015 Vaislamah.com