پایگاه اطلاع رسانی وااسلاماه

 

باید یقین کامل داشته باشی که با قرآن زنده ای و بدون قرآن مرده

با قرآن بینایی و بدون قرآن نابینا

با قرآن هدایت یافته ای و بدون قرآن گمراه

با قرآن دانشمندی و بدون قرآن نادان

اول الله، آخر الله ، ظاهر الله، باطن الله، فقط الله

بهترین یاد خدا ورد (لااله الا الله) است

آمار کلی سایت
  • کل مطالب 2335
  • کل نظرات 9754
  • کل اعضا 1707
  • جدیدترین عضو MEHDI7
خبرنامه
aveen
| بازدیدها: 1406

هەندێ کەس بە ئەنقەست هەندێ لە منداڵەکانیان تایبەت مەندەکەن بە بەخشین ‌و هەدیە‌و شت کڕین بۆیان‌و ئەوانی تر پشت گوێ دەخەن، بە پێی شەرع ئەم کارەحەرامەو دروست نی یە ئەگەر هۆکارێکی شەرعی نەبێت بۆ ئەو تایبەتمەنمدکردنە.

بەڵام ئەگەر هۆکارێکی شەرعی هەبوو ئەوا دروستە، بۆ نمونە پێداویستی یەکێک لە منداڵەکانی جێ بەجێ بکات‌و خەرجی زیادی بکێشێ لەچاو ئەوانی تر لەبەر ئەوەی منداڵەکەی نەخۆشە یان قەرزارە یان خوێندکارە‌و یان ئیش‌و کاری دەست ناکەوێ یان خاوەنی منداڵی زۆرە لەو حاڵەتانەدا تاوان بار نابێ، ئەگەر نیەتی ئەوەی هەبێ هەرکات منداڵێکی تری هۆکاری شەرعی هەبوو بۆ خەرجی کێشان خەرجی ئەویش بکێشێ وەکو چۆن بۆ ئەمی دەکێشێ.
بەڵگەیەکی گشتی ئەوەیە کە خودا دەفەرمووێ: [اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى ] المائده: ٨
واتە: « دادپەروەربن، چونکە داد پەروەری نزیکترە لە تەقواو لە خواترسان ».
وە بەڵگەی تایبەتیش لەسەر ئەم باسە ئەوەیە:
«نعمان»ی کوڕی«بشیر» باسی دەکات کە باوکی هات بۆ لای پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ووتی: ئەم بەندەیەم بە هەدیە داوەتە کوڕەکەم.
پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی:[أَکُلَّ وَلَدِکَ نَحَلْتَ مِثْلَهُ؟] واتە: « ئایا بە هەموو کوڕەکانت ئەو هەدیەت داوە؟ ».ووتی: نەخێر.
پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی:[فَارْجِعْهُ] واتە: « لێی بسێنەوە و مەیدەرێ » (رواه البخاری انظر الفتح ۵/۲۱۱ ).
لە روایەتێکی تردا هاتووە کە پیغەمبەر صلى الله علیه وسلم پێی فەرموو:[فَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْدِلُوا بَیْنَ أَوْلَادِکُمْ](الفتح ۵/۲۱۱) .

واتە: « لە خوابترسن‌و دادپەروەربن لە نێوان منداڵەکانتاندا».بۆیە گەڕاندیەوە‌و ئەوەی دابووی بەکوڕەکەی لێی سەندەوە.
وە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی:[فَلَا تُشْهِدْنِی إِذًا فَإِنِّی لَا أَشْهَدُ عَلَى جَوْرٍ] صحیح مسلم ۳/۱۲۴۳.

 واتە: « من مەکەنە شاهید چونکە نابمە شاهید لەسەر زوڵم و ستەم »
وە دەتوانرێ کوڕ دوو ئەوەندەی کچی پێ بدرێ هەروەک میرات چونکە کوڕ ئەرکی سەرشانی زیاترە،ئەمەش قسەی ئیمامی (ئەحمەدە)بەڕەحمەت بێ(مسائل الإمام أحمد لأبی داود ۲۰۴ وقد حقق الإمام ابن القیم فی حاشیته على أبی داود المسأله تحقیقا بینا.).
ئەگەر تەماشایەک بکرێ‌ لە ژیان‌و حاڵی هەندێ لە خێزانەکان، ئەوا زۆر باوک دەبینرێ کە لە خوا ناترسێ‌و ڕێزی هەندێ منداڵی داوە بەسەر ئەوانی تردا لە بەخشین‌و هەدیەکردنی‌و لە پۆشاک‌و جل‌و بەرگ، بۆیە هەندێ لە منداڵەکان سنگیان پڕ دەبێ لە ڕق‌وقین بەرامبەر ئەوانی تر‌و دژایەتی‌و دوژمنایەتی لە نێوانیاندا سەر دەکێشێ‌و دەڕوێ.
هەندێ لە باوکان شتی تایبەتی داوە بە منداڵێکی لەبەر ئەوەی لەدیمەن دا لە باوانی دەکات، ئەوەکەی تریان بێ بەش دەکات لەبەر ئەوەی لە خاڵوانی دەکات، یان بەمنداڵی یەکێک لە خێزانەکانی دەبەخشێ بەڵام بە منداڵی خێزانەکەی تری نابەخشێ.
وە هەندێ جار یەکێک لە منداڵەکانی دەخاتە خوێندنگە‌و قوتابخانەی تایبەتەوە‌و ئەوانی تر ناخات.
هەموو ئەم کارانەش بە خراپ بەسەر باوکەکەدا دەشکێتەوە‌و کاردانەوەی نا قۆڵای دەبێ، چونکە زۆر جار ئەو منداڵانەی بێ بەش کراون لە پاشەڕۆژدا بەرامبەر باوکیان باش نابن.
وە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بەرامبەر بەو کەسانەی کە فەزڵی منداڵێکیان دەدەن بەسەر ئەوانی تردا دەفەرمووێ:
[أَلَیْسَ یَسُرُّکَ أَنْ یَکُونُوا إِلَیْکَ فِی الْبِرِّ سَوَاءً] رواه الإمام أحمد ۴/۲۶۹ وهو فی صحیح مسلم رقم ۱۶۲۳
واتە: « ئایا پێت خۆش نی یە کە منداڵەکانت چاک بن لەگەڵت وەکو یەک »

——————————–
نووسه ر:محمد صالح منجد:وەرگێڕانی:کاوە أکرم سەنگاوی
سه رچاوه:سایتی به هه شت

 

| ۳ اسفند ۱۳۹۳
برچسب ها :

یک دیدگاه بگذارید

جستجو
آخرین مطالب
پیوندهای محبوب
آمار سایت
  • کاربران آنلاین 37نفر
  • بازدید امروز 14248
  • بازدید دیروز 112414
  • بازید کل 107612871

این سایت در ستاد ساماندهی پایگاه های اینترنتی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی به ثبت رسیده است.

کلیه حقوق برای پایگاه اطلاع رسانی وااسلاماه محفوظ میباشد.

استفاده از محتوای وااسلاماه با ذکر منبع و آدرس سایت بلامانع است. | تگ ها

Powered By Vaislamah.com - Copyright © 2010-2015 Vaislamah.com